کەپمینی “ژنان ڕاپەڕن لە پێناو عەفرین” لە ٨ی مارسی ٢٠١٦ وە لە ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەردا ڕاگەیەندراوە. عەفرین کە چەند ساڵە لە باکوری سوریا دا وەک هەرێمێکی سەقامگیری پڕ ئاشتی دەزانرا. لەو کاتەدا لە ژێر هێرشی سەختی لەشکری تورکیا و جیهادیستەکانیدا بوو. لەم هێرشەدا تەنها دیموکراسی باکوری سوریایان نەکردبووە ئامانج، بەڵکو وەک هەموو شوێنەکانی تر لە عەفرینیش ئازادی ژن بەئامانج دەگیرا لە هێرشەکاندا.
هەربۆیە “ژنان ڕاپەڕن لە پێناو عەفرین”بانگەوازی لە ژنانی هەموو جیهان دەکات کە ببنە وەڵام دژی هەموو ئەو هێرشانەی کە ئامانجی لەناوبردنی ژنانی هەموو باکوری سوریایە کە لە بەرامبەر داگیرکاری و تیرۆریزم تێکۆشان دەکەن. پێش ئەوەی دەوڵەتی تورکیا هێرش بکات، ژنانی عەفرین لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا خاوەنی ڕۆڵێکی سەرەکی بوون. لە پاراستنی خاکی باکوری سوریا دا و لە ناو ڕیزەکانی شەڕوانانی یەپەژەدا ڕۆڵێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوەیان گێڕا. نمونەی ئەمەش ئارین میرکانە کە لە بەرخۆدانی مێژوویی کوبانێدا سیمبول بوو، عەفرینی بوو. بە هەمان شێوە لە سیاسەتیشدا ڕۆڵی خۆیان دەگێڕا و لەسەر بنەمای یەکسانی لەگەڵ پیاودا ئەرکەکانیان ڕادەپەڕاند. لە هەموو گۆڕەپانەکاندا بە ڕێژەی ٪٤٠ بەشداریان لە خەباتدا دەکرد. لە لایەنی ئابوریشەوە لە ناو شێوازی ئابووری کۆمیناڵ دا خۆیان بینیبووەوە و کاریان دەکرد.
ژنانی عەفرین کۆمەڵگایەکی پڕ ڕامان و دیموکراسیان ئاوا کرد. کاتێک بۆ پاراستنی خۆیان بۆخۆیان تێکۆشانیان بەڕێوەبرد و شۆڕشێکی ژنانی وایان سەرخست کە تواناکاریی دروستکردنی گۆڕانکاری لە ملیۆنان مرۆڤدا دروست کرد. بەڵام ئەم تێکۆشانە لە لایەن “کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە” نەدەبینراوو و لە بەرچاونەدەگیرا. لە جێی ئەوەی باوەڕیان پێ بکەن پشگیری داگیکاری دەوڵەتە دەسەڵاتدارەکانیان کرد. لە کاتێکدا ژنان لە هەموو دنیادا داوای پشگیریەکی ڕاستیان دەکرد.
ئەمڕۆ سوپای داگیرکاری تورک لە عەفرین، ژنان دەفڕێنن، دەستدرێژی دەکەنەسەر و ئەشکەنجەی دەکەن، ئاینە جیاوازەکان بەزۆر دەکەن بە موسڵمان، ئەو زەویە کشتوکاڵیانەی بە سەدان ساڵە بەکار دەهێنرێن دەسوتێنن و کلتورە نا ئیسلام و ناتورکەکان دوچاری لەناوچون دەکەن.
ژنانی عەفرین بەرخۆدانیەکەیان لە بەرامبەر فاشیزم بەردەوام دەکەن. لە کەمپە پەنابەریەکانی هەرێمی شەهبا، وەک کامپی بەرخۆدانی ٢٨٦٥کەسی، کەمپی سەردەمی ٢٩٣١ کەسی و ٤٢٨ بنەماڵەیی دا عەفرین هێشتا گەلەکەی خۆی دەپارێزێت. عەفرینیەکان لەو ناوچانە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان بەردەوامی بە پەروەردە بدەن و نەخۆشەکان چارەسەر بکرێن خوێندنگاو نەخۆشخانەیان دروست کرد.