شوێنەواری خوداوەندی مەزن عەشتار (خوداوەندی یەکەمی میتۆلۆژیا و گەورە خوداوەندی سەردەمی نیۆلۆتیک) لە پەرستگای “عەین دارا” کە لە پاڵ گردی ستێرکی سەربە عەفرین دۆزرابووەوە. دەوترێپ لە نێوان ساڵانی ١٣٠٠-٧٠٠ پێش زاین دروست کراوە. خوداوەند عەشتار وەک نوێنەری شەڕکردن و ئەوین دەناسرێت.
عەفرین کە بەم دواییانە بووە شوێنی پێشەنگایەتی ژنان بۆ دامەزراندنی مۆدێلێکی دیموکراسی، شوێنەواری خوداوەندانی هەزاران ساڵەیشە. هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەنها لەسەر عەفرین نیە، لە دژی ئازادی هەموو ژنانیشە. بۆیەش دەبێت هەموو ژنان بۆ پاراستنی چاندی دایکە خوداوەندەکان ڕاپەڕن.
“عەین دارا” یەکێکە لەو پەرستگایانەی یەکمجار لە لایەن ئارامیەکانەوە لە کوردستان لە ساڵێ ١٠٠٠ پێش زاین دروست کراوە. بەهۆی بۆمبارانەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە بەرواری ١٦ی چلەی ٢٠١٨دا زیانی زۆری بەرکەوتووەو ئێستا زۆربەی هەڵوەشاوە.

ئەو پلیکانانەی بەرەوە پەرستگاکە بەرز دەبوونەوە ڕوخێنران. وێنەی ئەو چۆلەکانەی لە ناو تابلۆ بەردەکاندا کۆڵرابوون شکێنران. ئەم ئەسەرە لەگەڵ هەندێک لە بیناکانی عەفرین یەکێکبوون لە گرنگترین ئەسەرەکانی سەردەمی هیتیتەکان لە عەفرین و بەتایبەت چاندی خوداوەند عەشتار لە سەردەمی نەزۆتیک.
وەک وەڵامێک لە دژی دەستدرێژی کردنە سەر دایکە خوداوەند عەشتار، ئێمە پشگیری ژنانی عەفرین دەکەین، لە بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژیەک لە سەرتاسەری دونیا بەرخۆدانی دەکەین. تێکۆشانی هاوبەش دەکەین لە بەرامبەر ئەو چەمکە پیاوسالاریەی مافی یەکسانی ژن ئینکار دەکات و دەبێتە ئاستەنگ بۆ ئەوەی ژنان لە سروشتی خۆیاندا بژین.
ئێمە خاکەکەمان لە دەستی ئەو میتینگەرانەی هەوڵی داگیرکاری و وێرانکاری دەدەن، هەروەها ئەو کەسانەی لەو نرخانە توڕەن کە بە دەستی ژن ئاواکراون و دژایەتی دەکەن، ڕزگار دەکەین. ئێمە وەک شەڕوانانی عەشتار لە ناو ئەم تێکۆشانەدا، دەبێت بە ڕۆحی عەشتار بەرەو ئەو مێژووە هەنگاوبنێین کە ساڵەهایە لێمان سەندراوەتەوە.
“سەدەی ٢١ دەبێتە سەدەی ژنان” بەڕێز ئۆجالان